ئەمڕۆ تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢٧٢ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان لە وڵات گەیشتە زیاتر لە ١٢٠ هەزار کەس".
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٣ هه‌زار و ٢٧١ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٢٧٢ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه".
وتیشی" تا ئێستا پێنج ملیۆن و ٥٧٢ هه‌زار و ٦٧٣ کەه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و پێنج ملیۆن و ٩ هه‌زار و ٦٧٣ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و ١٢٠ هه‌زار و ١٦٠ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوە".