نرخی نەوت بەردەوامە لەبەرز بوونەوە


سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەهاکەی زیاتر ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٢ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٠ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا. 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش لەئێستادا بە ٨١ دۆلارو ١٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار و ٨١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە سیاسەتی ئۆپێک پڵەسەوە هەیە کە خستنە بازاڕی زیاتری نەوتی راگرتووە، هەروەها نەوتی عەمبارکراوی ئەمریکاش دابەزیووەو، خواست لەسەر بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا زۆر بووە.




AM:09:26:06/11/2021