ئەرجەنتین سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی



لەکۆتا یاری قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٤ هەدروو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و هۆڵەندا لە یاریگای{ ئەرینا کۆرنشیانز} روبەروی یەک بونەوەو دوای ئەواوبوونی ٩٠ خولەک هیچکامیان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و ئەو دوو گێمە بە بێ گۆڵ بەکۆتا هات.

داوەری یاریەکە پەنای بردە بەر دوو گێمی زیاد کراوی ١٥ خولەکی کە لە گێـمی یەکەمدا  هیچکامیان سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمار کردنی گۆڵ.
لەگێمی دووەمی زیادکراودا جارێکی تر هەردوو هەڵبژاردە نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و پەنا برایە بەر لێدانەکانی سزا لە ئەنجامدا  ئەرجەنتین بە ئەنجامی ٤ -٢  سەرکەوتنی بەسەر هۆڵەندا تۆمار کردوو سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی و لەوێشدا روبەروی ئەڵمانیا دەبێتەوە .

ئا/ شاهۆ فایق




AM:02:14:10/07/2014