دوای ئەوەی هەڵبژاردەی بەرزایل بە ٧-١ بە ئەڵمانیا دۆرا ، لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بەرنامەیەکی کەناڵێکی تەلەفزیۆنی فەنزوێلی دییگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا رایگەیاند: ئەڵمانیا لە بەرازیل باشتر بوو من موعجیبی یاریکردنی بەرازیل نەبووم لەم مۆندیالەدا لە یەکەم یاریەوە تا کۆتا یاری ، بەڵام من پێشبینی ئەو ئاستەی ئەڵمانیام نەدەکرد بەرامبەر بەرازیل نواندیان ، لە ناوەڕاستی یاریگادا یاریزانانی بەرزایل نەیاندەتوانی هیچ بەرگریەک بکەن، یاریزانانی ئەڵمانیا بەئاسانی دەیانتوانی تێپەڕن ، هەروەها لە هێڵی بەرگریدا هیچ هاوکاریەک لەنێوان داڤیدلویز و دانتی دا نەبوو ،
لەکۆتایدا مارادۆنا ئەوەشی ووت : ئەم دۆڕانە قۆرسە لە ناوبانگی و مێژووی بەرازیل کەمدەکاتەوە.
ئا/ شاهۆ فایق