ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان لە یاری دیاری کردنی پلەی سێیەمی مۆندیالی ٢٠١٤ هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیلی بریندارو هۆڵەندا لە یاریگای { مانی گارنیشای وەطەنی } بە داوەری { جەمال حەیمودی } لە جەزائیر روبەروی یەک دەبنەوە.
هەردوو هەڵبژاردە تا ئێستا 11 یارییان پێکەوە ئەنجام داوە کە هەر یەکەو 3 یارییان بردۆتەوەو لە 5 یاریشدا یەکسانبوون و هەریەکەو 15 گۆڵیشیان تۆمار کردووە.
لە مۆندیالی 2014 هەردوو هەڵبژاردە تا ئێستا 6 یاریان ئەنجام داوەو تێیدا..
•بەرازیل67 جار هەوڵی گۆڵ تۆمار کردنی داوەو 11 گۆڵیان تۆمار کردووە ، هەرچی هۆڵەندایەکانە 59 جار هەوڵی گۆڵ تۆمار کردنیان داوەو 12 گۆڵیان تۆمار کردووە.
•یاریزانانی بەرازیل لە کۆی ئەو شەش یارییە ئەنجامیان داوە 642.7 کیلۆمەتر ڕایان کردووە.
•هەرچی هۆڵەندیەکانە 713.3 کیلۆمەتر ڕایان کردووە.
•بەرزایل لە هەموو 52 خولەکێکدا گۆڵێکیان تۆمار کردووە ، بەڵام هۆڵەندیەکان لە هەموو 50 خولەکێکدا گۆڵێکیان تۆمار کردووە.
•بەرزایل تا ئێستا 107 هەڵەی ئەنجام داوە ، هۆڵەندیەکان 106 هەڵەیان ئەنجام داوە.
•یاریزانانی بەرزایل لە یەک یاریدا 107.1 رایان کردووە ، هەرچی هۆڵەندیەکانە 118.9 کیلۆمەتر ڕایان کردووە.
•بەرازیل 2249 پاسی دروستی داوە تا ئێستا.
•هۆڵەندا 2687 پاسی دروستی داوە.
ئا/ شاهۆ فایق