لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە ڕەشەبایەکی بەهێز بەشێکی شارەکانی تورکیای گرتەوە، کە بە هۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەک هاوڵاتی تریش بریندار بوون، کە لە نێویاندا کەسانی بیانی هەن.
ئاژانسی هەواڵی (ئەنادۆڵۆ)ی تورکی ڕاگەیاند" لە ئەنجامی شەپۆلێکی بەهێزی زریان و ڕەشەبایەکی بەهێز لە شاری ئیستانبول پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و (١٩) کەسی تریش برینداربوون، کە لە نێویاندا کەسانی بیانیش هەن".
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ڕووداوەکە زیاتر لە شەش گەشتی ئاسمانی کە بڕیاربوو لە فڕۆکەخانەی ئیستانبول ئەنجامبدرێن، گواستراونەتەوە بۆ هەردوو شاری ئەنقەە رو ئەزمیر.
لای خۆشیەوە بەڕێوەبەرایەتی كهشناسی توركیا لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرایکرد، خێرای رەشەباکە (١٢٩) کم لە کاتژمێرێکدا و پێشبینیش دهكرێت كاریگهرییهكانی تا سبهینێ ئێواره بمێنێت.