ڤیدیۆ:هۆڵەندا پلەی سێیەمی مۆندیالی بە دەست هێنا



لە یاری دیاریکردنی پلەی سێیەمی مۆندیالی ٢٠١٤ هەردوو هەڵبژاردەی بەرزایل و هۆڵەندا روبەروی یەک بونەوەو لە ئەنجامدا هۆڵەندیەکان بە سێ گۆڵی خاوێن بەرازیلی خاوەن یاریگایان توشی شکست کردوو پلەی سێیەمی مۆندیالیان بۆ خۆیان دەستەبەر کرد.

گۆڵەکانی هۆڵەندا ڕۆبن ڤان پێڕسی لە خولەکی ٣ بەلێدانی سزاو بلیند لە خولەکی ١٧ و جۆرجیانۆ جیناڵدۆم لە خولەکی ٩٠ دا تۆماریان کرد.

بەم ئەنجامە هۆڵەندا مەدالیای برۆنزی بەدەست هێناو بەرزایلیش بە دەست بەتاڵی ماڵئاوای لە مۆندیال کرد.

ئا/ شاهۆ فایق






AM:01:36:13/07/2014