شاکیرا لە فەیسبووک بوو بەیەکەمی جیهان

شاکیرا کچە گۆرانی بێژی کۆلۆمبی ژمارەی هاوڕێکانی لە فەیس بووک گەیشتە ١٠٠ ملیۆن هاوڕێ و بەمەش بوو بەیەکەم کەس لەسەر ئاستی جیهان.
شاکیرا دەڵێت " فەیس بووک یارمەتی من و هونەرمەندانی تریشیدا تا بۆشایی نێوان شانۆ و بینەر نەهێڵێت".
شاکیرا لە مۆندیال بە دانانی وێنەکانی خۆی بە تایبەتی ئەو وێنانەی لەپشت پەردەوە دەگیران ٣ ملیۆن و نیو لایکی بۆخۆی راکێشا. 
لەدوای شاکیرا لەسەر ئاستی جیهانی گۆرانی بێژ ئمینم دێت کە ٩١،٩ ملیۆن هاوڕێی هەیە، دوای ئەویش ریانا دێت کە ٨٩ ملیۆن هاوڕێی هەیە.
 

 




PM:12:15:21/07/2014