به‌یانى ئه‌مڕۆ شەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك سنوری پارێزگای سلێمانى و ده‌وروبه‌رى هه‌ژاند.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، کاتژمێر (٦:١٩) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ لە هەردوو ناحیەی عەربەت و بەرزنجە بومەلەرزەیەک روویدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، زەمینلەرزەکە لە قوڵایی (١١) کیلۆمەتر و بە دووری (١٩) کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری سلێمانی روویداوە، گوڕەکەشی (٢.٩) پلە بووە بە پێوەری رێختەر.