نزیکەی ١٥ هەزار چەکداری بیانی کە زۆرینەی ئەوروپییە لە ریزەکانی داعش دەجەنگن لە سوریا و عێراق.
لێکۆڵەرەوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە مافی مرۆڤ لە راپۆرتێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە رۆژ بەرۆژ لەوناو ئۆپۆسیۆنی سوری و هێزە ئیسلامییەکانی تر خەڵک جیادەبێتەوەو پەیوەندی بە دەوڵەتی ئیسلامیەوە (داعش) ەوە دەکەن.
رۆژی هەینی ٢٥ ی تەموز کە ئەو لیژنەیەی کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتووەکان راپۆرتی خۆی پێشکەش کرد، تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کەژمارەیەکی زۆری چەکداری بیانی ماوەیەکی زۆرە لەناو ریزەکانی داعشدان و ئێستا بوونەتە هاوڵاتی سوری.
سەرۆکی لیژنەکە کە ناوی باولو بینهیرویەو بەرازیلییە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پرۆسەی بە سوری بوون لەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت و ژمارەی چەکدارە بیانییەکان نزیکەی ١٠ تا ١٥ هەزار دەبن.