کاندیدی پارتی دادو گهشه بۆ سهرۆک کۆمار تهیب ئۆردوگان له ئامهد رایگهیاند" ئەگەر وەک سەرکۆمار هەڵبژێردرێم، بەردەوام دەبم لە قۆناغی ئاشتیی و بەڵێن دەدەم دژی هەموو ئەو پیلانانە بووەستمەوە کە لە دژی قۆناغەکە ئەنجام دەدرێن."
لهچوارچێوهی ههڵمهتی ههڵبژاردن بۆ سهرۆک کۆمار تهیب ئۆردوگان لهسهردانیدا بۆ ئامهد لهبهردهم ئاپۆڕای خهڵکدا وتی""جارێکی دیکە هاوپەیمانەکانی ئۆپۆزسیۆن دەیانەوێ تورکیا بەرەو ساڵانی رابردوو بەرنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش یەک کاندیدیان دیاری کرد. ئەو هزرەی جەهەپە کە چەندی ساڵ زوڵمی لە برا کوردەکانم کرد، ئەو میدیایەی رێگەی بۆ خوێنڕشتن خۆش دەکرد، لەگەڵ لایەنەکانی دیکەدا هاوپەیمانییان کردووە لە دژمان. جەهەپە و مەهەپە یەک کاندیدی هاوبەشیان دیاریکردووە و کە لە راستیدا لە هیچ شتێک نازانێ، دەچێتە هەرشوێنێک بەپێی ئەو شوێنە قسە دەکا. لە پشت ئەم هاوپەیمانێتییە تازەیانەوە هزری رەگەزپەرستی پەنسیلڤانیا هەیە، هەرجییەک رەگەزپەرست و هەرکەسێکی دژ وڵاتیان دەستکەوتبێ پێکەوە دانیشتوون و هاویپەیمانێتییان بەستووە لەگەڵیا، ئەو هزرەی لە نەورۆزی ١٩٩٢دا بەرپرس بوو لە کوشتنی٤٠ کەسی هەمان ئەو هزرەی لە پشت هەوڵی کودەتای ١٧ی کانووندابوو، ئێستا هاتوون و یەکیان گرتووە."
ئاژانسی ئاندۆڵ بڵاویکردهوه که ئۆردگان ئاماژهی بۆ ئهوه کردووه که کاندیدی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاشی بە هەوڵدان بۆ بەستنی هاوپەیمانی لەگەڵ ئەو "لایەنانەی دژی کوردن" تۆمەتبار کرد و وتی "ئەو کاندیدە هاوبەشەی جەهەپە و مەهەپە دەچێتە حاجیبەکتاش و ناڕەزایی دەردەبڕێ بەرامبەر بە زۆرەملێی وانەی دین. بەڵام من لێرەوە شتێکتام بیردەهێنمەوە، ئەم کاندیدە کاتێ جووە ئەستەنبوڵ گۆڤارێکیان دایە دەستی و رێکلامی وێنەیی پێوەگرت، بەڵام من لێرەوە پێتان دەڵێم ئەو گۆڤارە چی کردووە بە مانشێت لە ماوەکانی پێشوودا. لە مانشێتێکیاندا ئەو گۆڤارەی کاکم نوسیبووی، دەبێ دێرسم داوای لێبوردن لە دەوڵەت بکا نەک دەوڵەت داوای لێبوردن لە دێرسم بکا، جەهەپە هەرچی بڵێ هەدەپەش هەمان شت دەڵێ. هەدەپە ویستوویەتی هاوپەیمانی لەگەڵ جەهەپە بکا، بەڵام جەهەپە رازی نەبووە، ئەم هاوپەیمانییە دژی برا کوردەکانمە. جونکە جەهەپە بەرپرسیاری رووداوی کوشتن و بڕینەکانی دیاربەکر و ئەو سزا نا ئاساییانەیە کە لە دیاربەکر لە ساڵانی پێشوودا ئەنجام دەدرا. ئیشەلا دیاربەکر لە هەڵبژاردنی ئەم جارەدا وانەی تەواوی ئەوانە دەدا کە لە ئێستادا لە هەوڵی بەستنی هاوپەیمانیدان دژی دۆزی کورد".