ئەمڕۆ یەک شەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا، گۆڕانکاری
بەسەردا هات و بەهاکەیان بە راورد بە دوێنێ بەرز بووەوە.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ١٠١ دۆلار و ١٣ سەنت
مامەڵەی پێوەی دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٩ دۆلار و یەک سەنت بوو.
ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٩٧ دۆلار و ٥٧ سەنت مامەڵەی
پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٥ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.
لە ماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە سەروو (١٣٠) دۆلار، بەڵام بەهۆی
زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتن لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەهاکەی دابەزیووە، بەڵام
بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لە بەرزیدایە، کە بەردەوام لە سەرووی (١٠٠) دۆلارەوە
مامەڵەی پێوە دەکرێت.