ئەمڕۆ چوار شەممە، ١٧ ی ئاب، ئیسرائیل و
تورکیا ئاساییبوونەوەی تەواوەتی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیان ئاشکراکرد، و باڵیۆز
و کۆنسوڵەکانی هەردوولا دەگەڕێنەوە.
مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا
لەوبارەیەوە دەڵێت، "باڵیۆز و کۆنسوڵی نوێ دیاری دەکەن و بڕیاریانداوە باڵیۆزێکی
نوێ بۆ تەلئەڤیڤ دابنێن، ناوی کەسەکانیش رادەگەیێندرێن.
ناوبراو باسی لەوەشکرد، بەردەوام دەبین لە داکۆکی لە مافەکانی فەلەستین.