نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین کرد

ئەمڕۆ چوار شەممە،  بەهای نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەیان ڕووی لە دابەزین کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٩٩ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٠٠ دۆلار و ٢٢ سەنت بوو.

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٩٣ دۆلار و ٥٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٣ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

ڕۆژى ٩ى ئازاری ئەمساڵ نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا گەیشتە (١٣٠) دۆلار، کە ئەوەش بەرزترین ئاستی نرخ بوو لە ماوەى (١٢) ساڵى ڕابردوودا تۆمارى کردبێت، بەڵام ماوەى چەند ڕۆژێکە نرخى نەوت لە بازاڕەکاندا دابەزینى بەرچاوى بە خۆیەوە بینی.




AM:08:43:24/08/2022