ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام ڤیدیۆی سه‌ربڕینی رۆژنامه نووسی ئه‌مه‌ریکی جیمس فولی بڵاکرده‌وه که له تشرینی دووه‌می 2012 له سوریا رفێنراوه.
له تۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تویته‌ر تایبه‌ت به داعش ڤیدیۆیه‌ک بڵاوکراوه‌ته‌وه که له گرته‌که‌دا چه‌کدارێکی داعش ده‌رده‌که‌وێت جلی ره‌شی له‌به‌ردایه‌و به ئینگلیزی به‌ریتانی قسه ده‌کات، هه‌ر له‌م ڤیدیۆیه‌دا دووه‌م رۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریکی ستیڤن جویڵ ده‌رده‌که‌وێت و چه‌کداره‌که‌ی داعش ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا بۆردومانی فرۆکه جه‌نگییه‌کانی رانه‌گرێت ئه‌وا ئه‌میش سه‌رده‌بڕین".
کۆشکی سپی بڵاویکرده‌وه که ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مه‌ریکی لێكۆڵینه‌وه ده‌که‌ن له راستی ڤیدیۆکه، ئه‌و ده‌زگایه ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ڤیدیۆکه راستده‌رچوو، ئه‌وه تاوانێکی وه‌حشیگه‌رانه‌ی ترسناکه".
جیمس فولی 40 ساڵه‌و رۆژنامه‌نووسێکی (فری لانس) بووه، پێش ئه‌وه‌ی بچێته سوریا جه‌نگی لیبیای گواستۆته‌وه بۆ میدیاکان‌و دواتر هاتۆته سوریا تا کار بۆ ده‌زگای راگه‌یاندنی (گلوبال پۆست )و چه‌ند ده‌زگای راگه‌یاندنی تر بکات، وه‌ک فرانس پرێس ده‌لێت راپۆرتی رۆژنامه‌وانیشی بۆ ئه‌و ئاژانسه ئاماده‌کردووه.
که‌سوکاری فۆلی هیچ لێدوانێکیان ناده‌ن، تا ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه له رووداوه‌که نه‌کات.