له‌یه‌که‌م وتاریدا له‌سه‌ر سه‌ربڕینی رۆژنامه‌نووسه ئه‌مه‌ریکیه‌که له‌لایه‌ن داعشه‌وه، ئۆباما به‌توڕه‌یی رایگه‌یاند" نابێت جێگایه‌ک بۆ رێکخروای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام له‌سه‌ر زه‌وی بمێنیت، ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌کانمان یه‌کخه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شێر په‌نجه‌یه له‌ره‌گه‌وه ده‌ربهێنین.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له لێدوانێکدا له‌سه‌ر داعش وتی" شار‌و لادێکانیان کاولکرد، خه‌ڵکی بێ‌تاوانیان به‌شێوه‌یه‌کی ترسنۆکانه کوشت له‌مه‌سیحی و خه‌ڵكی تر، ژن و منداڵیان رفاند ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌یان دان و لاقه‌یان کردن".
ئۆباما وتیشی" ئه‌م جۆره خه‌ڵکانه له کۆتایدا شکست ده‌خۆن، چونکه ئاینده بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه بینا ده‌کات نه‌ک ئه‌وانه‌ی وێرانی ده‌که‌ن. دنیا به‌خه‌ڵکانی وه‌ک جیم فۆلی رۆژنامه‌نووس بینا ده‌کرێت.
سه‌رۆک ئۆباما جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که پێویسته هه‌وڵبده‌ین نه‌هێڵین ئه‌و شێر په‌نجه‌یه ته‌شه‌نه بکات.