سوپای پاسداران: فرۆكەیەكی ئیسرائیلیمان لە ئاسمانی ئێران خستەخوارەوە
پەیوەندییە گشتیەكانی سوپای پاسداران دەڵێت "فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوانی سیخوریی" ئیسرائیل لەلایەن هێزەكانیانەوە لە ناوچەی "نەتەنز"ی ئەو ئێران خراوەتە خوارەوە.
سوپای پاسداران لە راگەیەنراوێكدا كە ئەمرۆ بڵاویكردەوە رایگەیاند: ئەو فرۆكە بێ فرۆكەوانە بۆ كاری سیخوری لەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران لەناوچەی نەتەنز لەناوەندی ئێران هاتبوو كە لەلایەن موشەكەكانی ئێرانەوە خراوەتە خوارەوە.
تا ئێستا ئیسرائیل هیچ كاردانەوەیەكی لەمبارەیەوە نەبووە.
PM:05:00:24/08/2014