ناوەندی بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکان لە میرنشینی مەککە داوای لە هەموو لایەک کرد وریا بن و خۆیان لە بارانبارینی بەخوڕ و شوێنی کۆبوونەوەی ئاو و لافاو و لیتاو بەدوور بگرن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پارێزگاکانی مەکەو مەدینەو ناوچەکانی دەوربەری بە درێژایی ئەم هەفتەیە دەکەونە بەر شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ.
سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە، سەنتەری نیشتمانی کەشناسی سعودیە رایگەیاند " پێشبینی ئەوەی دەکەین کە ناوچەکە دەکەوێتە بەر هەورە تریشقەی مامناوەند تاو تاو قورس، لەگەڵ بای بەهێز کە دەبێتە هۆی بارانبارینی بەخوڕ لە بەشێک لە ناوچەکانی عەسیر، ئەلبەها، مەککە ئەلموکەرەمە و مەدینە".
سەنتەری کەشناسی ئەو وڵاتە ئەوەش دەخاتەڕوو " ئەو شەپۆلە درێژدەبێتەوە بۆ بەشێک لە ناوچەکانی ئەلقاسم، هایل.، تەبوک، ئەلجەوف و سنوورەکانی باکوور".
ناوەندەکە ئاماژەی بەوەشکرد، شەپۆلەکە دەستیپێکردەوە بە هەورە بروسکە لەگەڵ بای چالاکدا لە بەشێک لە ناوچەکانی ڕیاز و ڕۆژهەڵات، هەروەها لە بەشێک لە ناوچەکانی نەجران و جیزان و بەدەر نییە کە بەفر لەسەر بەرزاییەکانی تابوک ببارێت ناوچەی (عەلاقان - ئەلدەهیر - جەبەل ئەل لاوز) و باکووری شانشینی یەکگرتوو.