سه‌رۆك كۆماری نوێی توركیا سوێندی یاسایی خوارد
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه دوانزه‌مین سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا سوێندی یاسایی خوارد و ده‌ستبه‌ركاربوو.
رێوڕه‌سمی سوێند خواردنی ئه‌ردۆغان له سه‌عات (2)ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستیپێكرد و سه‌ره‌تا له‌كاتی چونه ژوره‌وه‌ی بۆ هۆڵی په‌رله‌مان سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی پێشكه‌شكرد و دوای ئه‌وه‌ی سوێندی یاسایی خوارد مارشی نیشتیمانی تورگكیا لێدرا و له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مانیش (101) گوله به‌و بۆنه‌یه‌وه ته‌قێنرا.
دوای مه‌راسیمی سوێند خواردنه‌كه‌ی له په‌رله‌مان، ئه‌ردۆغان به‌ره‌و كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی توركیا (چانكایه) به‌ڕێده‌كه‌وێت و پاش كۆبونه‌وه‌یه‌كی نیو سه‌عاتی كه ئه‌ردۆغان و عه‌بدوڵا گویل و هاوسه‌ره‌كانیان ئاماده ده‌بن، ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان سه‌رۆكی پێش‌و و سه‌رۆكی نوێ ئه‌نجامده‌درێت و پاشتریش سه‌رۆك كۆمار، له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو كۆده‌بێته‌وه و وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران رایده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له توركیا.
PM:05:14:28/08/2014