"داعش بەنیازە بۆ جەژنی قوربان مەككەو مەدینە بگرێت"
رۆژنامەیەكی لوبنانی بڵاویكردەوە گروپی داعش لەهەوڵی ئەوەدایە بۆ جەژنی قوربانی هێرشبكاتە سەر سعودیەو مەككەو مەدینە بخاتە ژێر كۆنترۆڵی خۆیەوە.
رۆژنامەی (البنا)ی چاپی لوبنان لە راپۆرتێكدا ئاشكرایدەكات كە چەكدارانی داعش لەهەوڵی ئەوەدان لە جەژنی قوربانی داهاتوو هێرش بكەنە سەر سعودیەو شارەكانی مەككەو مەدینە بخەنە ژێر كۆنترۆڵی خۆیانەوە.
ئەم رۆژنامەیە بە ئاماژە بەوەی كە توانیویەتی زانیاریی لەسەر پلانەكەی داعش بۆ هێرشكردنەسەر سعودیە بەدەستبێنێت، دەنوسێت: ئەم زانیارییانە باس لەوە دەكەن كە پلانی داعش لەسەر گرتنی مەككەو مەدینە لەجەژنی قورباندایە كە سەرنجی رۆژئاواو هاوپەیمانەكانی بۆ لای خۆی راكێشاوە.
بەپێی راپۆرتەكە، سعودیە لەمەترسیدایەو لەم پەیوەندەدا كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی قەتەر، میسر، ئیماراتو ئوردۆن لە سعودیە بەسەرۆكایەتی سعود فەیسەڵ بەڕێوەدەچێتو سەرەڕای بەڕێوەچوونی ئەم كۆبوونەوەی لە ژێر ناوی چارەسەر سیاسی قەیرانی سوریا، رێگاكانی بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ داعش تاوتوێ دەكرێت.
PM:05:37:28/08/2014