لە تورکیا نیو ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون پێویستیان بە ڕووخاندنی بەپەلە هەیە

وەزیری ژینگەی تورکیا ڕایدەگەیەنێت" لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەی کە باشووری وڵاتەکەی گرتەوە، ٥٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لەناوچوون و پێویستیان بە ڕووخاندن هەبووە". 

موراد قوروم وەزیری ژینگەی تورکیا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند" چوار ملیۆن و ٥١١ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی سەربەخۆ پشکنینیان بۆکراوە کە لە ناو یەک ملیۆن و ٢٥٠ باڵەخانە  ١١ ویلایەت کاریگەری بوومەلەرزەکەی لەخۆگرتبوو، دەرکەوتووە ٥٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی سەربەخۆ لەناو ١٦٤ هەزار و ٣٢١ باڵەخانە هەن کە داڕماون یان پێویستیان بە ڕووخاندنی بەپەلە هەیە".  

قوروم ئاماژەی بەوەشکردووە" دەسەڵاتداران بەنیازن لە ماوەی ساڵێکدا قەرەبووی ئەو کەسانە بکەنەوە کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە". 

ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە بوومەلەرزەیەکی بەهێز باشووری تورکیا و باکوری سوریای گرتەوە، دوای چەند کاتژمێرێک بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی (٧.٦) پلەی ڕێختەر ڕوویدا کە زیانێکی گەورەی لە ژیان و ماڵی هەردوو وڵات بەجێهێشت.


PM:02:18:24/02/2023