سعودیە ئێرانییەکی سەربڕی
حكومەتی سعودیە هاوڵاتییەكی ئێرانی بەتاوانی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر سەربڕی.
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە رایگەیاند هاوڵاتییەكی ئێرانی بەناوی رەزای بەتاوانی ئەوەی بڕێكی زۆر مادەی هۆشبەری حەشیش بۆ ئەو وڵاتە بردوە، سزای مەرگی بەسەردا سەپێنراوەو ئەو سزایەش لەرێگەی سەربڕینەوە جێبەجێ كراوە.
سعودیە لەمانگی رابردوو 30 كەسی خەڵكی وڵاتانی بیانی بە تاوانی جۆراجۆر سەربڕیوە، شێوازی كوشتنی بەندكراوان لەلایەن حكومەتی سعودیە بەردەوام جێگەی رەخنەی رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ بووە.
PM:07:39:03/09/2014