ئۆباما ستراتیجی خۆی لەسەر داعش رادەگەیەنێت

‌ئۆباما
بڕیاروایە چوارشەممەی داهاتو، سەرۆك كۆماری ئەمەریكا پاش دیدار لەگەڵ رابەرانی باڵای كۆنگرێس، ستراتیجی خۆی بۆ شەڕی داعش رابگەیەنێت.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، باراك ئۆباما رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە وتەی هەفتانەی خۆیدا رێكارەكانی خۆی بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ چەكدارانی داعش رادەگەیەنێت.

ئەم بڕیارەی باراك ئۆباما گرنگی ئەوەی هەیە كە ئەو پێشتر لە وتەیەكدا وتبووی هیچ ستراتجییەكی دیاریكراو بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ داعش نەگیراوەتەبەر ئەمەش ناڕەزایی كۆماری خوازانی ئەمەریكای لێكەوتەوە.

بڕیارە رۆژی سێشەممە ئۆباما لەگەڵ چوار كەس لە رابەرانی باڵای كۆنگرێسی ئەمەریكا لەمبارەوە كۆببێتەوە.



PM:05:31:07/09/2014