بەرپرسێكی باڵای حكومەتی توركیا رایدەگەیەنێت، تەندروستی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری وڵاتەكەی باشە و بەمزوانە دەست بە جێبەجێكردنی بەرنامەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن دەكاتەوە.
فەخرەدین كۆجا، وەزیری تەندروستی توركیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لەئێستادا دۆخی تەندروستی ئەردۆگان باشە، كاریگەری تووشبوون بە ڤایرۆسەكەی كەمیكردووە، بە زوترین كات لە جێبەجێكردنی بەرنامەكانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت.
رەجەب تەیب ئەردۆگان ئەمڕۆ بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەك بەهۆی نەخۆشیەكەیەوە ناچار بووە بەشداریكردنی لە چالاكییەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن هەڵبوەشێنێتەوە، بەپێی ڕاپۆرتەكانی توركیاش توشی ڤایرۆسی گەدە بووە.
بڕیارە رۆژی 14ی ئایار هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا بەڕێوەبچێت.