ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان ڕووی لە دابەزین کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٨٠ دۆلار و ٥٠ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٠ دۆلار و ٨٨ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە ٧٦ دۆلار و ٧٠ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٧ دۆلار و ٧ سەنت بوو.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە ڕێککەوتنی عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومانەوە هەیە کە بڕیاریاندا بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ کەم بکەنە.