نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا دووبارە ڕووی لەبەرزبوونەوە کرد.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٨٢ دۆلار و ٩٢ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٢ دۆلار و ٤٨ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا. 

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە ٧٨ دۆلار و ٩٦ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار و ٧٤ سەنت بوو. 

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە ڕێککەوتنی عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومانەوە هەیە کە بڕیاریاندا بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ کەم بکەنە.



AM:11:15:25/07/2023