ئه‌مرۆ سه‌رکردایه‌تی هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌مه‌ریکا پرۆژه‌ی ئه‌و پلانه ده‌خاته به‌رده‌م ئۆباما که بۆ لێدانی داعش ئاماده‌یان کردووه‌و " سێ ساڵ ده‌خایه‌نێت".
ئاژانسه‌کان بڵاویان کرده‌وه که ئه‌مرۆ ئه‌و پلانه سه‌ربازییه‌ی سه‌رکردایه‌تی هێزه ئه‌مریکیه‌کان ئاماده‌یان کردووه ئۆباما ئیمزای له‌سه‌ر ده‌کات، سه‌رچێ‌وه‌یه‌کی زۆر باڵای کوردیش که ئاگاداری ئه‌و پلانه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که پلانه‌که سێ ساڵ ده‌خایه‌نێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له ئاژانسه‌کان بڵاوکراونه‌ته‌وه پلانه‌که ئه‌وه‌ی گرتۆته خۆی که ناوه‌ندی سه‌رکرایه‌تی و ته‌حه‌کومی تایبه‌ت به‌داعش و ژێڕخانی ئه‌و رێکخراوه‌و باری لۆجتستی ده‌که‌وێت به‌ر هێرشی ئه‌مه‌ریکاو هێزه هاوپه‌یمانه‌کانی.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا هیگل رایگه‌یاند که داعش مه‌ترسیه له‌سه‌ر هاوڵاتینای ئه‌مه‌ریکاو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی و مه‌ترسیه له‌سه‌ر هاوپه‌یمانه‌کانیشمان.
هه‌فته‌ی را بردوو له 11 ی سێبتمبه‌ردا باراک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێڵه گشتیه‌کانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعشی راگه‌یاند.