ناڕازییەكان زۆرترن
سبەینێ ریفراندۆمی سكۆتلەند بەڕێوەدەچێت


لەكاتێکدا كە ریفراندۆمی سەربەخۆی سكۆتلەند بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت، دوایین راپرسییەكان نیشانی دەدات كە ژمارەی نەیارانی جیابوونەوە لەبەریتانیا نزیكەی 4% لە خوازیارانی سەربەخۆیی زیاترە.

ئەمەش لەكاتێكدا كە راپرسییەكانی دیكە باس لەوە دەكەن كە نەیاران‌و خوازیارانی سەربەخۆیی شان بەشانی یەك دەرۆن‌و هەر دوو گروپ چاوەڕوانی ئەو هاوڵاتیانەن كە تا ئێستاش بڕیاریان نەداوە.

سكۆتلەند نزیكەی 5 تا 5 ملیۆن‌و 500 هەزار كەس دانیشتوی هەیە‌و لەگەڵ ئینگلتەرا‌و ڤێلز‌و ئایرلەندی باكور یەكێك لەئەندامانی پاشایەتی یەكگرتووی بەریتانیایە.




PM:03:15:17/09/2014