ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان چەند سەنتێک ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٨٦ دۆلار و ٧٣ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٦ دۆلار و ٤ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە ٨٣ دۆلار و ٤ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٢ دۆلار و ٨٢ سەنت بوو.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە ڕێککەوتنی عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومانەوە هەیە کە بڕیاریاندا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ کەم بکەنە.