نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دادەبەزێت

ئەمڕۆ ١٤ی ئابی ٢٠٢٣ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان بە بڕی یەک دۆلار ڕووی لە دابەزین کرد. 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٨٥ دۆلار و ٩١ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٦ دۆلار و ٨١ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا. 

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە ٨٢ دۆلار و ١٩ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٣ دۆلار و ١٩ سەنت بوو. 

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت وەک ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ڕایگەیاندووە کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا خواستی جیهانی لەسەر نەوت گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی کە ١٠٣ ملیۆن بەرمیل بوو لە ڕۆژێکدا، پێشبینی دەکرێت لەم مانگەدا زیاتر بەرزبێتەوە و بگاتە لوتکە.



AM:09:06:14/08/2023