نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا گۆڕانكاری بەسەردا هات

ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی ڕووی لە دابەزین کرد. 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی (٠.١٨%) دابەزینی بەخۆوە بینی و گەیشتە ٨٣ دۆلار و ٧٠ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٣ دۆلار و ٨٧ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا. 

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش بەڕێژەی (٠.١٩% )دابەزینی بەخۆوە بینی و گەیشتە ٧٩ دۆلار و ٩٠ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٠ دۆلار و ١ سەنت بوو. 

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت وەک ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ڕایگەیاندووە کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا خواستی جیهانی لەسەر نەوت گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی کە ١٠٣ ملیۆن بەرمیل بوو لە ڕۆژێکدا، پێشبینی دەکرێت لەم مانگەدا زیاتر بەرزبێتەوە و بگاتە لوتکە.



AM:09:23:29/08/2023