له‌هێرشێکی که‌م وێنه، له‌رێگای فرۆکه‌و مو‌شه‌که‌وه، ئه‌مه‌ریکا به‌به‌شداری سعودیه‌و به‌حره‌ین و قه‌ته‌ر و ئیمارات و ئه‌ردن گورزی کوشنده‌یان ئاراسته‌ی بنکه‌ی سه‌رکردایه‌تی داعش له‌ناو خاکی سوریادا کرد.
که‌ناڵی سی ئین ئێن ی ئه‌مه‌ریکی بڵاویکرده‌وه که هه‌ریه‌ک له سعودیه‌و ئیمارات و ئه‌رده‌ن و قه‌ته‌رو به‌حره‌ین ده‌وری راسته‌وخۆیان له‌و هێرشانه‌دا هه‌بووه که له شاری ره‌قه‌ی سوریا و چه‌ندین شوێنی تر ئه‌نجام دران.
جونی کیربی وته‌بێژی په‌نتاگۆن، وتی" فرۆکه جه‌نگیه گه‌وره‌کان به‌شداریان کرد له هێرشه‌که‌دا، هاوکات مووشه‌کی توماهۆک له پاپۆره ئه‌مه‌ریکیه‌کانه‌وه له ده‌ریاوه بۆ ردومانی بنکه‌کانی داعشیان کرد".
ئامانجی ئه‌و هێرشانه‌ش بۆردومانی بنکه‌کانی سه‌رکردایه‌تی و کۆنترۆڵ و مه‌یدانی راهێنان و ئه‌و رێگایانه‌ی داعش به‌کاری ده‌هێنی بۆ گواستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی، په‌نتاگۆن هێرشه‌کانی به " چڕ "وه‌سف کرد.
تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستیکی فه‌رمی له وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانه‌وه که‌به‌شداربوون له‌و گورزه‌دا ده‌رنه‌چووه، سه‌رچێ‌وه‌یه‌ک به سی ئێن ئێنی راگه‌یاندووه که حکومتی سوری به‌هیچ جۆرێک هه‌قی به‌م هێرشانه‌وه نه‌بووه، دوێنێ 22 ی ئه‌یلول ئه‌مه‌ریکا له‌رێگای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌یه‌وه نوێنه‌ری سوریا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ده‌ستپێکردنی هێرشه‌که ئاگادار کردۆ‌ته‌وه.