نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بەرز دەبێتەوە

ئاژانسەکانی تایبەت بە نرخی نەوت رایانگەیاند ئەمرۆ یەکشەممە ٨ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بەرز بووە و بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازارەکاندا بە ٨٤ دۆلار و ٤٣ سەنتە لە کاتێکدا دوێنێ بە ٨٤ دۆلار بوو.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٨٢ دۆلار و٧٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت لە کاتێکدا دوێنێ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٨٢ دۆلار و ٣٢ سەنت بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەشێکی زۆری پەیوەندی بە رووسیا و سعودیەوە هەیە کە تا کۆتایی ئەمساڵ ئارەزوومەندانە بڕی ٢ میلیۆن بەرمیل نەوت رۆژانە کەمتر دەخەنە بازارەوە، هاوکات هەڵگیرسانی شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل و درووستبوونی بارگرژی لە ناوچەکەدا و مەترسی تێرکردنی بازاری نەوت بەهۆی ئەو شەڕەوە، نرخی نەوتی بەرز کردۆتەوە.




PM:12:10:08/10/2023