ئاژانسەکانی
تایبەت بە نرخی نەوت رایانگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ نرخی نەوت
لە بازارەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووە و بەرمیلێک نەوتی برێنت لە
بازارەکاندا بە ٨٧ دۆلار و ١٢ سەنتە، لە کاتێکدا دوێنێ بە ٨٤ دۆلار و ٤٣ سەنت بوو.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٨٥ دۆلار و٩٨ سەنت
مامەڵەی پێوە دەکرێت لە کاتێکدا دوێنێ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٨٢ دۆلار و ٧٩سەنت
بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەشێکی زۆری پەیوەندی بە رووسیا
و سعودیەوە هەیە کە تا کۆتایی ئەمساڵ ئارەزوومەندانە بڕی ٢ میلیۆن بەرمیل نەوت
رۆژانە کەمتر دەخەنە بازارەوە، هاوکات هەڵگیرسانی شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل
و درووستبوونی بارگرژی لە ناوچەکەدا و مەترسی تێرکردنی بازاری نەوت بەهۆی ئەو
شەڕەوە، نرخی نەوتی بەرز کردۆتەوە.