کچانی سنگ رووتی فێمن دژی داعش خۆپیشاندان دەکەن

‌خۆپیشاندانی فێمنەکان لە پاریس. فۆتۆ: فرانس ٢٤
رێکخراوی فێمن کە رێکخراوێکە وەک ناڕەزایی دەربرین دژی دیاردە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان بە رووتی خۆپیشاندان دەکەن، ئەمرۆ لە پاریس دژی داعش خۆپیشاندانیان کرد.

لە پایتەختی فەرنسا لە پاریس لە شەقامی شانزلیزیە ١٠ ئافرەتی "فێمن" ی سنگ رووت کە چەکی کلاشنکۆفی پلاستیکیان هەڵگرتبوو خۆپیشاندانیان کردو داوایان دەکرد دژی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بوەستنەوە.

  
ژنە فێمێنەکان بەپێی هەواڵێکی فرانس ٢٤ کە نزیکبوون لە باڵوێزخانەی وڵاتی قەتەر داوایا لە " کافرەکان" دەکرد راپەڕن دژی داعش.

داعش لە چەند رۆژی رابردوودا بانگەوازێکی دەکرد کە داوای کرد هەر هاوڵاتیەکی وڵاتانی هاوپەیمانی دژی داعشیان دەستکەوت بیکوژن. 




PM:07:30:24/09/2014