ئاژانسەکانی تایبەت بە نرخی نەوت رایانگەیاند ئەمڕۆ هەینی ١٣ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووە و بەرمیلێک نەوتی
برێنت لە بازارەکاندا بە ٩٠ دۆلار و١٣ سەنتە، لە کاتێکدا دوێنێ بە ٨٥ دۆلار و ٧٥
سەنتبوو، ئەمە بەرزترین نرخی نەوتە لە ماوەی یەک مانگی رابڕدوودا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨٧ دۆلار و٥٥ سەنت
مامەڵەی پێوە دەکرێت لە کاتێکدا دوێنێ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٨٢ دۆلار و ٩١
سەنت بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەشێکی زۆری پەیوەندی بە رووسیا
و سعودیەوە هەیە کە تا کۆتایی ئەمساڵ ئارەزوومەندانە بڕی ٢ میلیۆن بەرمیل نەوت
رۆژانە کەمتر دەخەنە بازارەوە، هاوکات هەڵگیرسانی شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل
و درووستبوونی بارگرژی لە ناوچەکەدا و مەترسی تێرکردنی بازاری نەوت بەهۆی ئەو
شەڕەوە، نرخی نەوتی بەرز کردۆتەوە.