حکومەتی ئیسرائیل، بڕیاری داخستنی نووسینگەی تەلەڤزیۆنی
کەناڵی جەزیرەی قەتەریی دا و رایگەیاند" بە هۆی ئەوەی مەترسی لەسەر ئاسایشی
ئیسرائیل دروست کردووە".
یەکێک لە میدیاکانی ئیسرائیلی بڵاویکردۆتەوە (kan) کە ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی ڕەزامەندی
نیشاندا لەسەر داخستنی کەناڵی جەزیرەی و هۆکارەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە مەترسی
بۆسەر ئاسایشی ئیسرائیل هەیە.
دەوڵەتی ئیسرائیل رایگەیاندووە" دەبێت نووسینگەکانی
جەزیرە لە ئیسرائیل دابخرێن و دەستیش بەسەر کەلوپەلەکانیدا بگیرێت.
لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە بەرپرسانی ئیسرائیلی
ئاماژەیان بەوە کردووە پەخشی جەزیرە سەربازان و هاووڵاتیانی ئیسرائیلی خستووەتە
مەترسییەوە".
هێشتا تەلەڤزیۆنی جەزیرە هیچ ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی
بڕیارەکەی حکومەتی ئیسرائیل بڵاونەکردووەتەوە.