ژمارەی ئەندامانی ئەوروپی‌و ئاسیایی داعش ئاشكرا دەبێت
به‌رپرسانی باڵای ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ئاشكرای ده‌كه‌ن، 3 هه‌زار كه‌س له وڵاتانی ئه‌وروپا و هه‌زاركه‌سیش له وڵاتانی ئاسیا، چوونه‌ته ڕیزه‌كانی داعشه‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كان، زیاتر له 3 هه‌زار هاوڵاتیی ئه‌وروپی، له‌ناو داعشدان و ئه‌وه‌ش مه‌ترسی ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی له‌ناوخۆی ئه‌وروپادا زیاد كردوه.
جیل دی كیرشوف -به‌رپرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، له لێدوانێكدا بۆ تۆرَِی هه‌واڵی بی بی سی ئاشكرای كرد: ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتییه ئه‌وروپییانه‌ی چوونه‌ته ریزه‌كانی داعشه‌وه له عێراق و سوریا، 3 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندوه، هۆشداریشی دا له‌وه‌ی كه ره‌نگه به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی هاوپه‌یمانانه‌وه بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی داعش له عێراق و سوریا، جیهادییه‌كان هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه دژ به وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌نجام بده‌ن.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وروپیه، ڕاگه‌یاندنی خه‌لافه‌ت له مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا، رۆڵی هه‌بوه له كێشكردنی لایه‌نگره ئه‌وروپیه‌كانی و ئه‌وانه‌شی باوه‌ڕیان به خه‌لافه‌ت هه‌یه، خواستی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌كاتێكی دیاریكراودا په‌یوه‌ندیی پێوه بكه‌ن.
جیل دی كیرشوف -به‌رپرسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، هۆشداریی داوه له‌وه‌ی، ره‌نگه گروپه ركابه‌ره‌كانی داعش وه‌ك قاعیده، هێرش بكه‌نه سه‌ر ئامانجه‌كانیان له وڵاتانی ئه‌وروپا و هه‌ڵكشانی داعش، قاعیده‌ی ناچار كردوه كارێك بكات كه بیسه‌لمینێت هێشتا بایه‌خی ماوه.
هه‌روه‌ها ئه‌دمیرال سامیۆل لوكلیر كه سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی ئه‌مریكا ده‌كات له زه‌ریای هێمندا، له پنتاگۆن به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: زیاتر له هه‌زار كه‌س له وڵاتانی ئاسیاوه، په‌یوه‌ندییان به ڕێكخراوی داعشه‌وه كردوه‌و به تێبه‌ڕبونی كاتیش ئه‌و ژماره‌یه زیاد ده‌كات،
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكا، به بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ وڵاتێك بهێنێت، وتی: زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردوه، له‌و وڵاتانه بوون كه گروپی توندڕه‌وییان تێدایه.
PM:11:07:26/09/2014