كامالا هاریس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، "ئه‌مریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك نیازی نییه هێزی شه‌ڕكه‌ر بۆ ئیسرائیل و غه‌ززه بنێرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، كامالا هاریس له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی سی بی ئێس نیوزی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاندوه، "ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ نیازێكمان نییه و هیچ پلانێكیشمان نییه بۆ ناردنی هێزی شه‌ڕكه‌ر بۆ ئیسرائیل یان غه‌ززه، پابه‌ندین به پشتیوانیكردنی مافی ئیسرائیل بۆ به‌رگریكردن له خۆی".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، زۆر گرنگه كه هیچ سهرلێشێواوییهك له نێوان حه‌ماس و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان نه‌بێت، فه‌ڵه‌ستینییه‌كان شایه‌نی ڕێوشوێنی یه‌كسانن له ڕوی ئاسایش و سه‌لامه‌تی و چاره‌نوسی خۆنوسین و كه‌رامه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به ترسی فراوانبونی ململانێكان، كامالا هاریس هۆشدارییه‌كانی جۆو بایدن سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئێران دووباره‌كرده‌وه كه ده‌ستوه‌ردان نه‌كات.وتیشی، "زۆر ڕون بوین له‌سه‌ر پێویستی پابه‌ندبون به یاساكانی جه‌نگ و ڕێگه‌دان به ناردنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان".