ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری ده‌دات كه هاوكاری به‌په‌له‌ی مرۆیی و فریاگوزاری به خێرایی نه‌گه‌یه‌ندرێته كه‌رتی غه‌ززه، كاره‌ساتی گه‌وره‌تر روده‌دات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و هاوكاریانه‌ی تا ئێستا نێردراون كه‌من و به‌شی پێداویستیه‌كان ناكه‌ن".
ئەمڕۆ چوار شەممە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ تیدرۆس ئه‌دهانۆم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، "ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی له ئه‌نجامی شه‌ڕی غه‌ززه شۆكهێنه‌ره، بڕی ئه‌و هاوكاریانه‌شی كه ده‌چنه ناو كه‌رتی غه‌ززه كه‌من و ناتوانن پێداویستییه گه‌شه‌سه‌ندوه‌كانی دانیشتوانی غه‌ززه دابین بكه‌ن".
وتیشی، "چونه ناو كه‌رتی غه‌ززه ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌ست پێبكات، له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌وه له ٧ی مانگه‌وه تاوه‌كو ٢١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ نه‌یانتوانیوه هاوكاری بۆ ته‌نها ٣٧٠ هه‌زار كه‌س دابینبكه‌ن، له كاتێكدا دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه زیاتره له دوو ملیۆن كه‌س، بۆیه هاوڵاتیان له بارودۆخێكی سه‌ختدان و پێویستیان به هاوكاری به‌په‌له هه‌یه، ئه‌گه‌رنا كاره‌ساتی گه‌وره‌تر به‌ڕێوه‌یه".
دوای ئه‌وه‌ی حه‌ماس له ٧ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵ ئۆپه‌راسیۆنی تۆفانی ئه‌قسای ده‌ستپێكرد و ئیسرائیلیش له‌و كاته‌وه به بۆردومانی به‌رده‌وامی كه‌رتی غه‌ززه وه‌ڵامی دایه‌وه و نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار كوژراو و زیاتر له ٢٣ هه‌زار برینداری لێكه‌وته‌وه .