نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حكومه‌ت له كه‌رتی غه‌ززه لەبارەی ئاماری قوربانیانی جەنگەوە ئامارێکی نوێی بڵاوكردەوە و دەڵێت" ژماره‌ی كوژراوان بۆ ١١ هه‌زار و ١٨٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وە".
بەپێی ئامارێکی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حكومی له کەرتی غه‌ززه، بەهۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ژماره‌ی كوژراوان بۆ ١١ هه‌زار و ١٨٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه كه چوار هه‌زار و ٦٠٩ كه‌سیان منداڵن، هەروەها سێ هه‌زار و ١٠٠ كه‌سیشیان ژنن، ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشتوه‌ته ٢٨ هه‌زار و ٢٠٠ كه‌س.
ئاماژە بەوەشکردووە، سێ هه‌زار و ٢٥٠ ڕاپۆرتی بێسه‌روشوێنانیان پێگه‌یشتووه كه هه‌زار و ٧٠٠ ڕاپۆرتیان له‌سه‌ر بێسه‌روشوێنبوونی منداڵانن.
ماوەی زیاتر لە (٣٠) رۆژە شەڕی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل فراوانتر بووە کە بەپێی ئامارێکی تەندروستی کەرتی غەززە و وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بێت، هەر لە سەرەتای دەستپێکی جەنگەکەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٢ هەزار و ٣٠٠ کەس لە هەردوولا کوژراون.