نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کرد. 

لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بەرز بووە و گەیشتە ٨١ دۆلار و ٢٨ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلار و ٨١ سەنت بوو.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتیش گەیشتە ٧٦ دۆلار و ٣٤ سەنتە، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٦ دۆلار و ٧٩ سەنت بوو. 

گۆڕانکاری نرخی نەوت لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی ڕابردوودا هەریەک لە (عێراق و روسیا و سعودیە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان) رێککەوتبوون کە تاکو کۆتایی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکەنەوە.

چاودێران گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ بارگرژی سیاسی و سەربازی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستینییەکانەوە هاتۆتە ئاراوە.



AM:08:34:24/11/2023