ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەرزبووەوە.
لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی دابەزینی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە ٧٨ دۆلار و ٨٣ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار و ٣ سەنت بوو.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٧٣ دۆلار و ٨٠ سەنتە، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٣ دۆلار و ٤ سەنت بوو.
چاودێران گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ بارگرژی سیاسی و سەربازی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستینییەکانەوە هاتۆتە ئاراوە.