حوكمی كۆتایی ستیڤن هاوكینگ: هیچ خوایەك بوونی نیە

‌ستیڤن ویلیام هاوكینگ
ستیڤن ویلیام هاوكینگ، گەردون ناس‌و پسپۆڕی فیزیا، لە بۆچوونێكی نوێدا رایگەیاند "هیچ خوایەك بوونی نیە"‌و "هەموو جیهان بەهۆی دیاردەی زانستییەوە دروست بووە".

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی "سی نێت" پێشتر‌و بە پێی نوسینەكانی هاوكینگ گومان دەكرا كە ئەم جیهانی هاوچەرخ لەفكر‌و ئەندێشەی خۆیدا هیوایەكی بچوكی بۆ بوونی جۆرێكی لە متافیزیك هێشتبێتەوە.

سەرەڕای ئەمە، ئەم توێژەر‌و نوسەرە بەناوبانگە ئێستا لەبۆچوونێكی نوێدا‌و لەگفتوگۆیەك لەگەڵ گۆڤاری "ئێل مۆندۆ" چاپی ئیسپانیا روونیدەكاتەوە كە بە بڕوای ئەو "ئێل مۆندۆ بەرهەمی ئەو دیاردە زانستیانەیە كە دەكرێت شیكردنەوەیان بۆ بكرێت". لەزمانی ئیسپانیدا "ئێل مۆدندۆ" بەواتای "جیهان" دێت.

ستیڤن هاوكینگ ئەمجار ئاشكراتر لە هەمیشە لەبەرامبەر هەموو جیهان دەڵێت كە دروست بوونی جیهان‌و گەردون لەئەنجامی موعجیزە‌و خوڵقاندن بە دەستی بوونێكی باڵا نیە.

ئەم گردون ناسە بلیمەتە لەبەشێكی وتووێژەكەیدا لەگەڵ "ئێل مۆندۆ" دەڵێت "ئاساییە ئەگەر پێش لە تێگەیشتن لەزانست، بڕوامان بەوە بووبێـت كە خودایەك جیهانی دروستكردوە، بەڵام ئێستا‌و لەم سەردەمەدا، زانست روونكردنەوەیەكمان بۆ دەهێنێتەوە كە قەناعەتمان زیاتر دەكات".

ستیڤن هاوكینگ كە بەڕێوەبەری ناوەندی گەردونناسی زانكۆی كەمبریج لە بەریتانیایە لەوتارێكی بەناوبانگدا ساڵی رابردوو رایگەیاند كە "چۆن جیهان‌و گەردون بە بێ بوونی خودا هاتووتە بوون".

ستیڤن ویلیام ھاوکینگ لەدایکبووی ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٤٤ لەشاری ھایگەیت لە لەندەن، یەکێکە لە ناودارترین زانایانی بەریتانی لە بواری بیردۆزی فیزیکی لەئاستی جیھان ، کە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە ئینگلستان خوێندوویەتی و پلەی شانازی بڵندی پێبەخشراوە لەبواری فیزیک وە لەدوایدا خوێندنی خۆی تەواو کردووە لە زانکۆی کامبریدج کەلەوێ نمرەی دوکتۆرای لە کۆسمۆس پێبەخشراوە کە توێژینەوەی لە بواری زانستی کۆسمۆس کردووە ، لە ساڵی ١٩٧٩ مێدالیای ئالبێرت ئەنیشتیان پێبەخشرا.

ستیڤن ھاوکینگ کتێبێکی بڵاوکردەوە کە پرسیار لە دروستکەری گەردوون ئەکات کە ھەرایەکی گەورەی لە نێو ئاین و ئاین زاکان نایەوە ستیڤن لە پرۆگرامی Curiosity بە رونی باوەری خۆی ئاشکرا کرد کە دەڵێت ساناترین رون کردنەوە بۆ گەردون ئەوەیە کە ھیچ خوایەک بوونی نیە، ئەمە ئەم گەیەنێتە دۆزینەوەو ئەنجامێکی بە کەلک کە ھیچ دۆزەخ و بەھەشتێکیش بونی نیە ئێمە ھەر یەک ژیانمان ھەیە تا دیزاین کراوی مەزن کە گەردونە بەرز بنرخێنین.



PM:07:30:02/10/2014