ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات و نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٧٨ دۆلار و ١٠ سەنت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٧ دۆلار و ٩٥ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٢ دۆلار و ٨٤ سەنتە، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٢ دۆلار و ٨٢ سەنت بوو.
گۆڕانکاری نرخی نەوت پەیوەندی بە چالاکبوونەوەی باری ئابوری ئەمریکا و خواستی ئەو وڵاتەیە لەسەر نەوت، هەرچەندە بەراورد بە مانگی رابردوو کە یەک بەرمیل برێنت لە سەروو ٨٠ دۆلار بوو.