ئێران هۆشداری دەداتە توركیا: كارێك مەكەن دۆخی ناوچەكە خراپتر بێت
محەمەد جەواد زەریف
پاش ئەوەی پەرلەمانی توركیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لەسوریاو عێراق پەسەندكرد، ئێران هۆشداری دەداتو دەڵێت: كارێك مەكەن بارودۆخی ناوچەكە لەوەی هەیە خراپتر بێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا توركەكەی رەخنەی لەو بڕیارەی پەرلەمانی توركیا گرت بۆ بەرەو رووبونەوە لەگەڵ "تیرۆریزم".
زەریف بە مەولود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: كۆماری ئیسلامی لەو بڕیارەی پەرلەمانی توركیا نیگەرانەو پێدەچێت ئەمە دۆخی ناوچەكە خراپتر بكات لەوەی كە ئێستا هەیە.
پەرلەمانی توركیا دوێنێ پێنجشەممە بڕیاری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای ئەو وڵاتەی دژی داعشو "ئەو هێزانەی توركیا دەخەنە مەترسی" پەسەند كرد كە بە پێی ئەو بڕیارە سوپای توركیا دەتوانێت لەسوریاو عێراق ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام بدات.
PM:02:24:03/10/2014