نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات و نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە. 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٧٩ دۆلار و ١٢ سەنت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار و ٨ سەنت بوو. 

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٣ دۆلار و ٨٣ سەنتە، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٣ دۆلار و ٥٦ سەنت بوو.

گۆڕانکاری نرخی نەوت پەیوەندی بە چالاکبوونەوەی باری ئابوری ئەمریکا  و خواستی ئەو وڵاتەیە لەسەر نەوت، هەرچەندە بەراورد بە مانگی رابردوو کە یەک بەرمیل برێنت لە سەروو ٨٠ دۆلار بوو.



AM:09:12:26/12/2023