نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دادەبەزێت

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی ڕووی لە دابەزین کرد. 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٨٠ دۆلار و ٧٠ سەنت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٠ دۆلار و ٨٥ سەنت بوو. 

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٥ دۆلار و ٣٤ سەنتە، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٥ دۆلار و ٥٧ سەنت بوو.

گۆڕانکاری نرخی نەوت پەیوەندی بە چالاکبوونەوەی باری ئابوری ئەمریکا  و خواستی ئەو وڵاتەیە لەسەر نەوت، هەرچەندە بەراورد بە مانگی رابردوو کە یەک بەرمیل برێنت لە سەروو ٨٠ دۆلار بوو.



AM:09:12:27/12/2023