11 ئەندامی خێزانێكی فەرەنسی چوونەتە ناو داعش

‌ئەو کچە فەرەنسییانەی چوونەتە ناو داعش

دەزگای ئەمنییەكانی فەرەنسا لێكۆڵینەوە لەپەیوەست بوونی 11 ئەندامی خێزانێكی فەرەنسی بە ریزی چەكدارانی داعش دەكەن.

بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی "یورۆپ 1" دەزگا ئەمنییەكانی فەرەنسا لێكۆڵینەوەكانیان لەسەر ئەو بنەماڵە فەرەنسییە دەستپێكردوە كە 11 ئەندامیان چوونەتە ناو داعش.

هاوكات وەزیری ناوخۆی فەرەنسا راگەیاند تا ئێستا زانیاریی ئەوەیان هەیە كە نزیكەی 350 كەس لە وڵاتەوە چوونەتە ناو چەكدارانی داعش كە بەشێكی زۆریان كچانی هەرزەكارن.




PM:11:16:08/10/2014