ڤیدیۆ: ڤیدیۆیەکی گرنگ کۆمەکە سەربازییەکانی تورکیا بۆ داعش ئاشکرا دەکات

ئەم ڤیدیۆیە ئاژانسی کودرش ئەلخباریە بڵاویکردۆتەوە، کە پەیجێکە گرنگی بەهەواڵەکانی کورد دەدات. لەڤیدیۆکەدا ژمارەیەک تانک و زرێپۆشی  نوێ دەبینرێت بەسەر ئۆتۆمبیلی بارەوە دەگوازرێنەوە بۆ ناوچەیەک کە لەژێر دەستی داعشدایە، چونکە ئاڵاکەیان لەو ناوچەیەدا دەشەکێتەوە.

هەموو ئاماژەکانی ئەم ڤیدۆیە ئەوە دەردەخەن کە ئەم چەکانە لەتورکیاوە دەبرێن بۆ داعش، بەڵام هیچ سەرچاوەیەکی سەربەخۆ ئەوەی روون نەکردۆتەوە، ئەمە جگە لەوەی نازانرێت ئەو شوێنە سنوریە کوێیە کە تورکیا لێیەوە ئەو چەکانە دەنێرێت بۆ داعش.  






PM:01:51:09/10/2014